بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٦ سال بەندکرانی بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیەی سەپاند.

٤ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٠٠

 

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٦ سال بەندکرانی بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیەی سەپاند.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ١٦ی دێسامبری ٢٠١٨) لقی دووی دادگایی شۆرشی ئورمیە،حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەر هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”ئەحمەد ڕەستگاری“ سەپاند.

ئەحمەد ڕەستگاری بە تۆمەتی ئەندام بوون لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام بە ١ ساڵ بەندکران حوکم دراوە.

ئەو حوکمە ڕۆژی دوشەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دێسامبر) بە فەرمی لە بەندیخانەی ئورمیە بە ئەحمەد ڕەستگار ڕاگەیەندراوە.

ئەحمەد ڕەستگار ڕۆژی یەکشەممە (١٥ی ڕەزبەر ٢٧١٨/ ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە ئورمیە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندی ١٠ی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە