بە هۆی ڕێگری لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کچێکی ئیلامی خۆی کوشت

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن و پیاوێک لە شارەکانی ئیلام، پیرانشار و دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٢:٣٩

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن و پیاوێک لە شارەکانی ئیلام، پیرانشار و دێولان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”زەهرا مەهدی بەیگی لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ئیلام ڕایگەیاند کە زارا بە هۆی دژایەتی خاڵۆی لەگەل پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی ناوبراو لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشی ویستووە خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٢٣ی ئاگۆست)، کچێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”سەبری محەمەدزادە“ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە.

هاوکارت، لاوێکی خەڵکی دێولان بە ناوی ”بەهرام محەمەدی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە