بەربوونەوەی کۆڵبەرێک لە هەڵدێرێکەوە بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە هەڵدێرێکەوە بەر بوویەوە و بە سەختی بریندار بووە.

٣٠ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٤١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە هەڵدێرێکەوە بەر بوویەوە و بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٠ی دێسامبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی ”هەرزەنێ“ سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی ”ڕەحیم عەباسی“ لەکاتی کۆڵبەری لە هەڵدێرێکەوە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحیم عەباسی لەکاتێکدا لەو هەڵدێرە بەر بووەتەوە کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پەلاماری دراوە و بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بۆکان کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە