بەرزان محەممەدی دوای تەواوکردنی سزای بەندکرانەکەی ئازاد کرا

بەرزان محەممەدی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژین شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دو

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٨:٠٨


هەنگاو: شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەرزان محەممەدی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژین شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای تەواوبوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کرا.

بەرزان محەممەدی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢١) لەلایەنن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای سەوڵاوا دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی مەریوان گوازرایەوە. ناوبراو پاش دوو هەفتە لە دادگایەکی ئەلیکترۆنی دا بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕووزبە بێهبوودی سەرجەم سزای ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ بە ندکرانی بەسەردا سەپا.

بەگوێرەی ئەو سزایە، بەرزان محەممەدی بە تۆمەتی "سووکایەتی کردن بە ڕێبەری ئێران" بە ١٥ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران سزا دراوە و بەگوێرەی یاسای کۆ کردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واتا ١٥ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانەکەی جێبەجێ کرا.

جێگای ئاماژەیە کە بەرزان محەممەدی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٨ی تاران واتە ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١٨ (٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەری سەڵەواتی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی تاران و چالاکی دژی نیزام حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وە بۆ سێ سال و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

بەرزان محەممەدی دواجار دوای ٤٢ مانگ بەندکران ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە