بەرزان محەمەدی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین

هەنگاو: بەرزان محەمەدی بەندکراوی سیاسی کورد کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە شوێنی ڕاگیرانی ٦٠ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.

٨ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٢١

 

هەنگاو: بەرزان محەمەدی بەندکراوی سیاسی کورد کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە شوێنی ڕاگیرانی ٦٠ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٨ی ژوئەنی ٢٠١٩)، بەرزان محەمەدی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەوڵاوا  لە بەندیخانەی فشافوویەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرزان دوای کوژرانی یەکێک لە هاوبەندییەکانی لە بەندیخانەی فشافوویەو ئاشکرا کردنی ئەو تاوانە لەلایەن ناوبرایەوە و هەڕەشەی بەرپرسانی بەندیخانە، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.

بەرزان محمەدی و علیڕەزا شیرمحەمەد عەلی لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی خراپیان لە بەندیخانەی فەشافویەی تاران، مانیان لە خواردن گرتبوو.

ماوەیەک پێش عەلیرەزا شیر محەمەد عەلی بە دەستی دوو بەندکراوی دیکە لەو بەندیخانەیە کوژرا.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ، یەکێک لە ئەفسەرانی بەندیخانە بە ناوی رەزا حەقوەردی، سەرەڕای بێرێزی بە بنەماڵەی ئەو دوو بەندکراوە سیاسیە وتوویەتی”ئاکامی مانگرتنی منداڵەکانتان، مردنی ئەوانە و هیچ ئاکامێکی دیکەی نابێت”.

بەرزان محەمەدی کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی گۆشخانە سەوڵاو، ڕۆژی هەینی (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تارانەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو رۆژی چوارشەممە (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی  دادوەر سەڵەواتی، بە هۆی بەشداری لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی تاران و چالاکی دژی نیزام حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وە بۆ سێ سال و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە