بەرزاییەکانی شاهۆ لەلایەن سپای پاسدارانەوە تۆپباران کرا

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ئێران کە لە شارەکانی کامێران و سەوڵاوا جێگیر کراو بە خەستی خەریکە بەرزاییەکانی شاهۆ بوردمان دەکەن.

٤ خەرمانان ٢٧٢١، ١٥:٤٩

 

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ئێران کە لە شارەکانی کامێران و سەوڵاوا جێگیر کراو بە خەستی خەریکە بەرزاییەکانی شاهۆ بوردمان دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١) تۆپخانەکانی سپای پاسداران کە لە شارەکانی سەوڵاوا و کامێران جێگیر کراون بە خەستی دەستیان کردووە بە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی شاهۆ و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچە گەیشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆپخانەکانی سپا بە خەستی سەرقاڵی تۆپبارانی بەرزاییەکانی ئەو بەشەی شاهۆن کە لەنێوان گوندەکانی دێوەزناو و پاڵنگان هەڵکەوتووە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

یەکێک لە دانیشتوانی دێوەزناو لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: “ئەم تۆپباران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی پێش وەختە بووە و بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە بە مەبەستی کاروباری جووتیاری و باخداری لەو بەرزاییەکان و ئەمەش نیگرانی لای خەڵک دروست کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە