بەرپرسانی بەندیخانەی ڕەجایی شار هەڕەشەی دەستدرێژییان لە بەندکراوێکی کورد کردووە

هەنگاو: بەندکراویکی کورد کە لەبەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بەندکراوە، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و هەڕەشەی دەستدرێژی لێ کراوە.

٢٨ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:١١

 

هەنگاو: بەندکراویکی کورد کە لەبەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بەندکراوە، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و هەڕەشەی دەستدرێژی لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٨ سێپتامبری ٢٠١٨)، بەندکراوێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”“یاسین عەزیز خانی“ کە لە بەندی ٦ی هۆڵی ١٨ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، دوای ئەوەی داواکاری بەرپرسانی پاراستنی زانیاریی بەندیخانەکەی بەمەبەستی سیخوڕی لە سەر بەندکراوانی دیکە ڕەد کردووەتەوە، لەلایەن یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانە بەناوی ”زارعی“ دراوەتە بەر لێدان و کوتان.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بەرپرسانی پاراستنی زانیاری بەندیخانە هەڕەشەیان لەو بەندکراوە کوردە کردووە کە ئەگەر مل بۆ داواکارییەکانیان نەدات ئەوا دەستدرێژی دەکەنە سەری .

یاسین عەزیز خانی بە تۆمەتی قاچاخی مەشرووب دەستبەسەر و ماوەی دوو ساڵ و هەشت مانگە کە لەبەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە