بەرپرسی بەندیخانەی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە

هەنگاو: بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٤:٠١

 

هەنگاو: بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر سوهرابی، بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە  تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ناوبراو لە کاتێکدا تووشی پەتای کۆرۆنا بووە کە ماوەیەک پێش ئێستا لە بە بێ ئەوەی دەمامەک ببەستێت لە ناو بەندکراوان وتبووی:” من هیچ بڕوایەکم بە کۆرۆنا نیە و لە خۆرا هێندە گەورەیان کردووەتەوە“.

ئەمیر سوهرابی پێشتریش لەڕێگای میدیا حکوومەتییەکانەوە چەندین هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی لە سەر تووشبوونی بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە بە پەتای کۆرۆنای بە درۆ خستبوویەوە.

ماوەیەک پێش هەر یەک لە پەیمان خانزادە جێگری بەرپرسی بەندیخانە و تورەج موختاری دادوەری چاوەدێری بەندیخانە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چاوپێکەوتنی بەندکراوان لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە تەواوەتی قەدەغە بووە و تەنیا پێرسنێل و فەرمانبەرەکانی بەندیخانە هاتووچۆیان بووە و بێ گومان هەر ئەوان هۆکاری یەکەمی تووشبوونی بەندکراوان بە پەتای کۆرۆنا بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە