بەندکراوانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە ڕاپەڕین

هەنگاو: دوابەدوای ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە هێزە ئەمنییەکان ڕژانە ناو ئەو بەندە و ژما

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٨:٤٦

 

هەنگاو: دوابەدوای ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە هێزە ئەمنییەکان ڕژانە ناو ئەو بەندە و ژمارەیەک لە بەندکراوەکانیان دایە بەر لێدان و کوتان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٨ی جولای ٢٠٢١)، بەندکراوانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی یەکێک لە بەندکراوانی ئەو بەندە بۆ بەندی ئەمنی زندان، ڕاپەڕین.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیە، بەندکراوە ناڕازییەکان دەرگا و پەنجەرەی بەندەکەیان تێکشکاندووە و دوابەدوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان ڕژاونەتە ناو بەندە و بەندکراوەکانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

ئەو بەندکراوانە خوازیاری ئەوە بوون کە یەکێک لە هاوبەندییەکانیان بە ناوی ئارەزوو ڕووحی نژاد کە ٦ ڕۆژ پیش و دوای ئەوەی سزای سێدارەی یەکێک لە بەندکراوەکان هەڵوەشابوویەوە شاییان کردبوو، برابوویە بەندی ئەمنی بەندیخانە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، دوای شۆڕشی بەندکراوانی بەندی ژنان  بە فەرمانی بەرپرسی گشتیی بەندیخانە ئارەزوو ڕووحی نژاد گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە