٦ بەندکراوی مەزهەبیی کورد ئازاد کران

هەنگاو: ٦ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە دوای کەم کردنەوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٠:٢٨

 

هەنگاو: ٦ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە دوای کەم کردنەوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ڕۆژی شەممە(١٨ خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٧ی ئاوریلی ٢٠١٨)، ٦ بەندکراوی مەزهەبیی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە بەندکرابوون، دوای کەم کردنەوەی حوکمەکەیان ئازاد کران.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم ٦ چالاکی مەزهەبیە بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاند: 

١ـ داوود پەرویزی کوری موحەممەد رەشید

٢ـ ئیسلام خەلیلی کوڕی عەبدوڕەحمان

٣ـ فەرهەنگ گوڵشەن کوڕی کاووس

٤ـ ئەردەڵان نەقش ئەفکەن کوڕی حەسەن

٥ـ ئەسلان مەڕانە کوڕی موحەممەد شەفیق

٦ـ مەجدید سڵامەت کوڕی نەزیر

 

 ئەم ٦ هاووڵاتیە کوردە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپە توندئاژۆ ئیسلامیەکان، هەرکامەیان ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەم حوکمە دوای دربرینی ناڕەزایەتی بۆ ١٨ مانگ کەم کرایەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، ٦٠ بەندکراوی مەزهەبیی کورد کە بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە لە بەندیخانەکانی ئێران ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە