بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بە هۆی خراپبوونی دەرگای کارەبایی بەندیخانەوە گیانی لە دەست داوە.

٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:١٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بە هۆی خراپبوونی دەرگای کارەبایی بەندیخانەوە گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕپژی یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ ( ١٨ی ئاگۆستی ٢-١٩)، بەندکراوێک بە ناوی ”موسا فاتحی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە موسا فاتحی بە هۆی خەراپبوونی دەرگای کارەبایی سەری لە نێوان دەرگای بەندیخانە گیری کردووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

موسا فاتحی خەڵکی شاری سنە بووە و ماوەی چەند ساڵە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە