بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئورمیە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئانفلۆڤانزا گیانی لە دەست دا.

٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٨:٥٦

 

هەنگاو: بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئانفلۆڤانزا گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧١٩ )١٨ی دێسامبری ٢٠١٩)، بەندکراوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ بە ناوی ”ئەمیر ناجی وەش“ بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئانفلۆانزا و درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

ئەمیر ناجی وەش خەڵکی ئورمیە و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

ئەو بەندکراوە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە بەندی ١٤ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە