بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئورمیە گیانی لە دەست دا + ئامار

هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی جەڵتەی ئورمیە و پێڕانەگیشتنی پزیشکی لالەین بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لە دەست دا.

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٥:٢١

 

هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی جەڵتەی ئورمیە و پێڕانەگیشتنی پزیشکی لالەین بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٨ی ژوئیەی ٢٠١٩)، بەندکراوێک بە ناوی ”ئەشکان مێهریوەش“ لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی جەڵتەی دڵ و پێڕانەگیشتنی پزیشکی و خراپ بوونی ئامێری شۆکی دڵ لە دەرمانگای بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە.

ئەشکان مێهریوەش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١١ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە