بەندکراوێک لە پەتی سێدارە رزگاری بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی مەحکووم بە سیدارە لە شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستان دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە رزگاری بوو.

١٢ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٢٨

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەحکووم بە سیدارە لە شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستان دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە رزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی حکوومەتی ”میزان“، بەندکراوێک کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی لوڕستانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە حوکمەکەی هەڵوەشاوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بەندکراوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەبووە بە هەڵی لقی ئاشتی و شوورای چارەسەر کردنی کێشەکانی بەخشی ئەشترینان سەر بە قەزای بروجێرد دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، حوکمەکەی هەڵوەشاوەتەوە.

ئەو بەندکراوە ٥ ساڵ پێش کەسیکی بە ناوی نادر موعەزەمی کوشتبوو.

بنەماڵەی کوژراوەکە لە هەمبەر لێخۆشبوونی خوێنی ڕۆڵەکەیان بڕێک پارەیان وەکوو دیە وەر گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە