بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی کەمتەرخەمیی کادری دەرمانی ئەو بەندیخانەیە گیانی لە دەست دا.

١١ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢٣:٠٢

 

هەنگاو: بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی کەمتەرخەمیی کادری دەرمانی ئەو بەندیخانەیە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بەندکراوێک بە ناوی ”فەرهاد ڕەحیمی“ تەمەن ٤٦ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد ڕەحیمی ڕۆژی دووشەممە باری تەندروستی ناجێگیر بووە و براوەتە بێهداری بەندیخانە، بەڵام بەرپرسان و کادری دەرمانی تەنیا حەبی ئازارشکێنیان پێداوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندی ٦ی بەندیخانە.


فەرهاد ڕەحیمی ٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەو ەحوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو لە بەندی ٦ بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە