بەندکراوێکی تەمەن ٦٢ ساڵ بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکیەوە گیانی لە دەست دا + ئامار

هەنگاو: بەندکراوێکی بە ساڵاچووی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەهۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

١١ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٩:٤١

 

هەنگاو: بەندکراوێکی بە ساڵاچووی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەهۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە (١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١ی دێسامبری ٢٠١٨)، بەندکراوێکی بە ساڵاچوو بە ناوی ”حوسێن عەتری“ کوڕی ناسر بە هۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی بێهداری بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کراوە، بەڵام بە هۆی نەبوونی پزیشک چارەسەریی بۆ نەکراوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی گیان لە دەست دانی ناوبراو.

حوسێن عەتری تەمەن ٦٢ ساڵ نزیەکەی دوو مانگ پێش بە تۆمەتی ئەوەی کە بڕی یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن غەرامەی حکومەتی هەبووە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندی ١٠ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨وە هەتا ئێستا  لانیکەم ٨ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە و ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارە گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە