بەندکراوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ دوای ٨ ساڵ مافی مرەخەسی پێدرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕاگیراوە، پاش ٨ ساڵ مرەخەسی پێدرا.

١٥ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٨:١٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕاگیراوە، پاش ٨ ساڵ مرەخەسی پێدرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، عومەر مونەجەمی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لەبەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕاگیراوە، پاش ٨ ساڵ بەندکران مافی مرەخەسی پێدراوە و گەڕاوەتەوە بۆ سەردانی بنەماڵەکەی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە عومەر مونەجەمی ٨ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشتەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

عومەر مونەجەمی تەمەن ٥٠ ساڵ و کوڕی حوسێن، خەڵکی بەخشی میراوای شاری سەردەشتە و لە ٨ ساڵ پێشەوە لەبەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە