بەندکراوێکی خەڵکی بوکان لە بەندیخانەی تەورێز گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری تەورێز ڕاگیرابوو،

٣٠ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢٠:٠٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری تەورێز ڕاگیرابوو، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٨ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ” ئیسماعیل موستەخدێم“  کە لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز ڕاگیرابوو، دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل موستەخدێم بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشیکیەوە و درەنگ گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

ئیسماعیل موستەخدم ١٢ ساڵ لەوە پێش بە هۆی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناوبراو لە ماوەی راگرتنی لە بەندیخانە تووشی شێرپەنجەی سی ببو.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی موستەخدێم توانیبوویان کە ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراو وەرگرن و لە  بڕیاربوو کە لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ناوبراو لە بەندیخانە ئازاد بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە