بەندکراوێکی خەڵکی هەولێر لە ئێران لەسێدارە درا

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٦:٥٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)،  بەندکراوێکی خەڵکی هەولێر بە ناوی ”سۆران ڕەشید زاهیدی“ ناسراو بە سۆران هەولێری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.

سۆران ڕەشید تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی هەولێر بووە کە ماوەی سێ دەیەیە لە ئێران دەژیت.

سۆران چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوکارێکی لە کارگەی چیمەنتۆی شاری زەنجان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە