بەندکراوێکی دیواندەرەیی لە بەندیخانە کوژرا

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە لە ئەنجامی تێکهەڵچونوی لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٩:٠٦


هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە لە ئەنجامی تێکهەڵچونوی لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، بەندکراوێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”ناسر کەریمیان“ لە بەندیخانەی ئەو شارە بە هۆی تێکهەڵچوون لە گەڵ بەندکراوێکی دیکە گیانی لە دەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری دیواندەرە ڕایگەیاند کە ئەو شەڕ و تێلهەڵجوونە ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٣١ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٢٢ی ژوئیەی ٢٠١٨) لە بەندیخانەی ئەو شارە ڕووی داوە و ناسر بە دەستی بەندکراوێکی دیکە کە خەڵکی سەقز بووە کوژراوە.
تەرمی ناسر ڕەوانەی پزشیکی یاسایی شاری سنە کراوە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
ناسر کەریمیان خەڵکی ئاوایی ڕەشیدئاوای دیواندەرە بووە و ماوەیەک پێش بە هۆی قەرزەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرابوویەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە