بەندکراوێکی دیکە لە بەندیخانەی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە

هەنگاو: بەندکراوێکی دیکەی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢٢:٣٣


هەنگاو: بەندکراوێکی دیکەی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە و ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٥ی مەی ٢٠٢٠) بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیە ناسنامەی ئەو بەندکراوە تەمەن ٥٤ ساڵەی ”شاهرۆخ سوهرابی“ خەڵکی ئورمیە ڕاگەیاندووە.


ئەو بەندکراوە ئامۆزای ئەمیر سوهرابی کارگێڕی بەندیخانەی ئورمیە بووە و ماوەی دوو ساڵە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە کێشەی ماڵی و ئابووری لە بەندیخانە بووە و لە بێهداری بەندیخانەی ئورمیە ئیشی کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە