بەندکراوێکی دیکەی کورد لە سنە لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا. ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی دیکە هەر لەو بەندیخانەیە لەسێدارە درابوو.

٢١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٥:١٢


هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا. ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی دیکە هەر لەو بەندیخانەیە لەسێدارە درابوو.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”فایق ئەحمەدی“ تەمەن ٣٩ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کراوە.


فایق ئەحمەدی ٢٧٠٧ (٢٠٠٧) لە شەڕێکی سەر شەقامدا یەکێک لە هاوڕێیانی خۆی بە ناوی ”حەیدەر قانعی“ کوشتبوو و هەر ئەو کات دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو.


ڕۆژی ڕابردووش حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی ”کەیوان ڕەزاقولی“ لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرابوو.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە