بەندکراوێکی سیاسی بە مەرج لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا

بەهائەدین مستەفا نەژاد بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی ماوەی ئەو سزایەی کە بەسەریدا سەپابوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١

١٨ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٨:٥٧

 

هەنگاو: یەکشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

بەهائەدین مستەفا نەژاد بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی ماوەی ئەو سزایەی کە بەسەریدا سەپابوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

بەهائەدین مستەفا نەژاد تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی «بەرکەمەران» سەر بە شاری پیرانشار، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ بە بێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازرایەوە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە دوای دوو مانگ و تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

بەهائەدین مستەفا نەژاد دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەربازی ئورمیە بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە بەپێی بڕیارەکە ئەو ماوەی کە پێشتریش دەستبەسەر بووە هەژمار دەکرا و ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە