بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بانه بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بانه دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی ماوەی سزای بەندکرانەکەی بە

٢٩ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٥٢

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بانه دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی ماوەی سزای بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٨ی مارسی ٢٠٢١)، پەیام ئەنوەری، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بانه دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

پەیام ئەنوەری مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٨ (نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری بانه دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواجار ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دوای ئەوەی ملکەچی یڕیاری دادوەر بوو سزاکەی بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران کەم کرایەوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ناساند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە