بەندکراوێکی سیاسی لە بەندیخانەی شنۆ بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی م

٣ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٠:٤٧

 

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نادر زیایی فەڕ بەندکرای سیاسی خەڵکی شنۆ کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی شنۆوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

 

نادر زیایی فەڕ سەرەتای مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شنۆ بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

 

ئەو بەندکراوە سیاسییە کە خەڵکی گوندی ”مەلا عیسا“ سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆیە، مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکەمەکی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرابوویەوە کە دواتر بە هۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە