بەندکراوێکی سیاسی لە بەندیخانەی نەغەدە هەوڵی خۆکوشتنی دا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دووجار هەوڵی خۆکشتنی دا.

٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٠:٥٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دووجار هەوڵی خۆکشتنی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد مورادی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و بیستنی هەواڵی کوژرانی دوو برای کۆڵبەری بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران، دوو جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە کە بە هەوڵی هاوبەندییەکانی لە مردن ڕزگاری بووە.

محەمەد موردی کوڕی ئەحمەد، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی ٣٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

محەمەد مرادی کە شەش مانگ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بووە، مانگی خەرمانانی ٢٧١٧ (٢٠١٧) لەو حیزبە پاکانە حیسابی کردووە و چووەتەوە ئێران و ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەرچەند محەمەد خۆی تەسلیم کردووە، بەڵام سپای پاسداران لە ڕێگای یەکێک لە ئەندامەکانی خۆیەوەی بە ناوی ”عەلی ئاتەش بەرگ“ پەروەندەیەکیان بۆ کردووەتەوە و وایان نیشان داوە کە محەمەد لەکاتێکدا ٣ چەکی پێ بووە دەستبەسەر کراوە.

دوو برای محەمەد بە ناوەکانی ”عەبدوڕەحمان و سادق“ ڕۆژی دووشەممە لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لە دەست دا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە