بەندکراوێکی سیاسی کورد حوکمی لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوە سیاسییەکانی کورد کە لە بەندیخانەی بیرجەندی خۆراسانی باشوور ڕاگیراوە، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.

٧ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٤١

 

هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوە سیاسییەکانی کورد کە لە بەندیخانەی بیرجەندی خۆراسانی باشوور ڕاگیراوە، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، محەمەد ئەمین عەبدووڵڵایی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی بیرجەندی خۆراسانی باشوور بەندکراوە، لە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگایی گشتی شاری بیرجەندەوە دادگایی کرا.

ئەو بەندکراوە سیاسیە بە تۆمەتی ئەویکە کە چوار مانگ و ١٣ ڕۆژ درەنگ لە مرەخەسی گەڕاوەتەوە، لەلایەن دەزگایی قەزیی ئێرانەوە بە ٧٤ ی جار لێدان بە قامچی حوکم دراوە.

ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ٣ێ گەلاوێژ (٢٥ی ئاگۆست)، بە شێوەی فەرمی بە محەممەد ئەمین ڕاگەیەندراوە.

محەممەدئەمین عەبدووڵایی خەڵکی بۆکان، ساڵی ١٣٨٤ی و لە کاتێک دا تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی هەبوو، لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ خودا ١٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو بەندکراوە کوردە، چواردە ساڵ لە لە بەندیخانە ڕاگیراوە و ئێستا لە بەندیخانەی بیرجەند  ماوەی حوکمەکەی تێپەڕاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە