بەندکراوێکی سیاسی کورد دوای ٢٠ ساڵ بەندکران و لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، پاش ٢٠ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان، ئازاد کرا.

٢٤ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٣:٤٩

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، پاش ٢٠ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان، ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەحموود قادری، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو،پاش ٢٠ ساڵ بەندکران و لە تەمەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان ئازاد کرا.

مەحموود قادری ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و لەلاین دادگای شۆرشەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران و شەری چەکداری لەگەڵ حکومەت، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو کە دواتر ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

مەحموود قادری، چەندین ساڵ لە کەمپی ئاوارەکانی رۆمادی لە پارێزگای رۆمادی عێراق نیشتەجێ و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە، رۆژی پێنجشەممە (٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١١ی ئاوریلی ٢٠١٩) پاش ئەوەیکە تەمەنی گەیشتە ٦٠ساڵان، کەوتە بە لێبوردن و دوای ٢٠ ساڵ بەندکران ئازاد کراوە.

ناوبراو ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران بۆ ماوەی ٦ مانگ دەستبەسەر کرابوو و بۆ جاری دووهەم لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە کە لەماوەی ئەو ٢٠ ساڵەدا هەواڵی دەستبەسەر کران و بەندکرانی ناوبراو میدیایی نەبووەتەوە و ئەمە یەکەمجارە کە هەواڵێکی لەسەر بڵاو دەبێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە