بەندکراوێکی سیاسی کورد سێ سالە بە بێ دادگایی کران لە بەندیخانە ڕاگیراوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان ماوەی سێ ساڵە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت، لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

٢٠ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٢:٢٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان ماوەی سێ ساڵە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت، لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان بە ناسنامەی ”حوسێن ئیبراهیم حەمزە“ لە سێ ساڵ پێشەوە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت لە بەندیخانەکانی ئورمیە و بۆکان ڕاگیراوە.

حوسێن ئیبراهیم حەمەزە تەمەن ٤٠ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی قەرەگۆلی شاری بۆکانە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو بەندکراوە سیاسییە، ناوراو سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا باسی لەوە کرد کە حوسێن بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت ماوەی ٢ ساڵ لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و ئەوە یەکساڵە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان و ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.

لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هەواڵی دەستبەسەر کرانی ئەو بەندکراوە کوردە لە هیچ میدیایەک بڵاو نەکراوەتەوە و لە بێدەنگی ڕەهادا ئەو سێ ساڵە لەبەندیخانە ڕاگیراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە