بەندکراوێکی مەحکوم بە سێدارەی خەڵکی کرماشان ماوەی ٥ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە

هەنگاو:یەکێک لە بەندکراوانی عەقیدەتی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندی زاهیدان بەندکراوە، ماوەی ٥ ڕۆژە دوای ئەوەیکە گوازراوەتە بۆ بەندی قەرە.

١٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:٤٠

 

هەنگاو:یەکێک لە بەندکراوانی عەقیدەتی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندی زاهیدان بەندکراوە، ماوەی ٥ ڕۆژە دوای ئەوەیکە گوازراوەتە بۆ بەندی قەرەنتینە، مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەبوبەکر رۆستەمی، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی کرماشان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، لە ڕۆژی شەممە (١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢ی فێوریەی ٢٠١٩)، دوای گواستنەوە ۆ ژوری قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی زاهیدان، مانی لە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەبوبەکر رۆستەمی دوای گواستنەوە پەیوەندی لەگەڵ بەندکراوانی دیکە بچڕاوە.

ئەبوبەکر رۆستەمی خەڵکی کرماشان و خوێندکاری ساڵی دووهەمی زانکۆی پزیشکی زابول، لە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤ لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ”سەجاد بەلوچی و بەندە چاکرزێهی“ لە پاکستان دەستبەسەر و لە بەندی ٣ی بەندیخانەی زاهیدان ڕاگیراون.

ناوبراو لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٦ لەلایەن دادگاهی شۆرشی زاهیدان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گروپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە