بەندکراوێکی مەزهەبی بەشێوەی مەرجدار ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، ئازاد کرا.

١٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٩:٤٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، قادر سەلیمی کوڕی عەبدولمەجید و خەڵکی بۆکان، دوای تێپەڕاندنی نیوەی حوکمی ٥ ساڵەی خۆی لە بەندیخانەی ئورمیە، بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.

قادر سەلیمی ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ٢٧١٦ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلفییەکان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ناوبراو دوای تەواو بوونی لێپرسینوەکانی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوویەوە و هەتا ئەمڕۆ هەر لەو بەندیخانەیە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە