بەندکراوێکی مەزهەبی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا

هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپی ئەنسار السنە دەستبەسەرکرابوو، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:١٧

 

هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپی ئەنسار السنە دەستبەسەرکرابوو، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخرایو مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، “حیسام محەممدی خاجلوو”، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

حیسام محەمەدی خاجلوو، لە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپی توندئاژۆی ئیسلامی “ئەنسار السنە” دەستبەسە کرابوو.

ئەو هاووڵاتیەی خەڵکی بۆکان دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە و لە بەندی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی ئەو بەندخانەیە ڕاگیرابوو.

ڕۆژی ڕابردوو ش سێ کەس کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپی توندئاژۆ بەرەی ئەلنەسەرە دەستبەسەر کرابوون، لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە