بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە مانی لە خواردن گرت

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد کە سزای ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، مانی لە خواردن گرت.

٩ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٤:٤٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد کە سزای ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، مانی لە خواردن گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی شنۆ بە ناوی “یاسر شەرافەتەدین” لە ڕۆژی سێشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٩ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە جێبەجێ نەکرانی داواکارییەکانی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیەوە مانی لە خواردن گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یاسر شەرافەتەدین خوازیاری ئەوە بووە مافی مرەخەسی پێ بدەن، بیگوازنەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە و هەروەها ئەو دووساڵەش کە لە ئەفغانستان بەندکراوە بۆی هەژمار بکرێت.

یاسر شەرافەتەدەین تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شنۆ ساڵی ٢٧٢١ (٢٧١٧) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان دەستبەسەر و دوای دوو ساڵ بەندکران ڕادەستی ئێران کرایەوە. ناوبراو سەرەتا بەڕێکرا بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران و پاش چەند ڕۆژ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دواجار ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی دووەهمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە مەزهەبییە توندئاژۆکان سزای ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە