بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە مافی مرەخەسی بێبەش کراوە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد کە ماوەی ١٥ ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تێپەڕ دەکات لە مافی مرەخەسی بێبەش کراوە.

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٤:٠٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد کە ماوەی ١٥ ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تێپەڕ دەکات لە مافی مرەخەسی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد بە ناوی تۆفیق عەبدوڵڵاهی زیاتر لە چوار ساڵە کە لەبەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە و لە مافی مرەخەسی بێبەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار داوای وەرگرتنی مافی مرەخەسی ناوبراو و هەروەها داواکارییان بە مەبەستی گوازرانەوەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕەد کردووەتەوە.

تۆفیق عەبدوڵڵاهی مانگی گەلاوێژی ٢٧١٦ (ئاگۆستی ٢٠١٦) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ٤ مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

ناوبراو دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەری ”چابوک“ بە تحمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لەرێگای ئەندامەتی لە گرووپە ئیسلامییەکان“ حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە