بەندکراوێکی مەزهەبی گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد کە حەفتەی ڕابردوو گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی نەغدە، سەرلەنوێ گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە.

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٣٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد کە حەفتەی ڕابردوو گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی نەغدە، سەرلەنوێ گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەفتەی ڕابردوو بەندکراوێکی مەزهەبی بە ناوی ”محەمەد پیش بین“ خەڵکی نەغەدە،  بە فەرمانی دادوەر لە بەندیخانە ئورمیە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە گوازرابوویەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی بەندیخانەی نەغەدە بە بیانووی ئەوەی کە ئەو بەندیخانەیە بەندی لاوانی نیە، دوای دوو ڕۆژ محەمەدیان گەڕاندووەتەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە و ناوبراو ئێستا لە بەندی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

محەمەد پیش بین خەڵکی نەغەدە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ (٢٣ی دێسامبری ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە