بەندکراوێکی مەهابادی حوکمی ١٢٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: کەیوان عەلیایی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە، حوکمی ١٢٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

١٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:١٣

 

هەنگاو: کەیوان عەلیایی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە، حوکمی ١٢٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان عەلیایی لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ١٢٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

کەیوان عەلیایی ڕۆژی سێشەممە (٢١ی سەرماوەزی ٢٧١٧ / ١٢ی دێسامبری ٢٠١٧) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە لە گۆڕەپانی مەنگوڕایەتی ئەوشارە دوای ئەوەی درایە بەر لێدان و کوتان دەستبەسەر کرا.

ناوبراو پێشتر پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە