بەندکراوێکی کورد به هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێک لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا (شاباد) سەربە پارێزگای کرماشان بە هۆی خوێنبەربوون و

٣ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٠:٣١

 

هەنگاو: بەندکراوێک لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا (شاباد) سەربە پارێزگای کرماشان بە هۆی خوێنبەربوون و پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلیوەی ٢٧٢١ (٢١ی امرسی ٢٠٢١)، بەندکراوێکی کورد بە ناوی “شەهاب دەروون پەروەر” تەمەن ٣٥ سال و خەڵکی شاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کە سەر بە پارێزگای کرماشانە، بە هۆی خوێنبەربوونی گەدە و پیڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست داە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەهاب دەروون پەروەر دوومانگ پیش دەستبەسەر و گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانە و هیچ جۆرە نەخۆشییەکی نەبووە، بەڵام لە ناو بەندیخانە بە شێوەیەکی کوتوپڕ گیانی لەدەست داوە و سەرەڕای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ هێشتا تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردووەتەوە.

ئەوە سەرچاوەیە کە نزیک لە بنەماڵەی دەروونپەروەرە و بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەدرێژەدا وتی: “تەرمی شەهاب بە مەبەستی توێکاری پزیشکی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە، بەڵام بە بیانووی پشووی تایبەت بە نەورۆز ئەوە سێ ڕۆژە ناو ساردخانە ڕاگیراوە”.

شەهاب دەروون پەروەر خەڵکی گوندی “مۆمەیی” شاباد، خێزاندار و باوکی منداڵێکی ١٠ ساڵەشە و بەهۆی ئەوەی توانایی دابینکردنی بڕی مارەیی نەبووە، دەستبەسەر و خراوەتە بەندیخانەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٧٢٠ (٢١ی مارسی ٢٠٢٠ هەتا ٢١ی مارسی ٢٠٢١)، لانیکەم١٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کوردستان بە هۆی پیڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە