بەندکراوێکی کورد بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی بۆکان بە هۆی ڕاوەستانی دڵ و کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی لەو بەندیخانەیە، گیانی لەدەستدا.

١٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٤:٠٢

 

هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی بۆکان بە هۆی ڕاوەستانی دڵ و کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی لەو بەندیخانەیە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٣ی بانەمەڕ ٢٧١٩/ ٣ی مەی ٢٠١٩)، بەندکراوێكی بەندیخانەی بۆکان بە ناوی سامان ڕەزایی لە بەندیخانە تووشی راوەستانی دڵ بووە و بە هۆی کەمتەرخەمیی کارمەندی پزیشکی و پێداویستیە پزیشکیەکان و هەروەها درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار  لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە،  تەرمی سامان رەزایی گوازراوەتەوە پزیشکی دادوەریی و تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە تەرمکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

سامان رەزایی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی گواستنەوەی کەل و پەلی قاچاخ دەستبەسەر و لە بەندیخانەی بۆکان ڕاگیرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە