بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی زەنجان لەسێدارە درا

بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی زەنجان لەسێدارە درا

12:48 - 21 September 2021

 

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە پێشتر لە پەیوەندی لەگەڵ ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێخکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢١ی سێپتامبری ٢٠٢١)، سزای سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی "ئەرشەد جەودەت ڕەبەت" تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی جەودەت، ئەرشەد جەودەت ٤ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە زەنجان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەرشەد جەودەت تەمەن ٥٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گوندی شەشماڵ سەر بە شاری ئورمیەیە.