بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا

هەنگاو: سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەر

٢١ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٠:١٩

 

هەنگاو: سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “بایزید ڕەشیدی” لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بایزید ڕەشیدی خەڵکی گوندی “کەلهوڕ”ی ئورمیە بوو و ڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە (٤ی ئاوریل) سزای سێدارەی سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی ئەحەد حەبیب وەند، محەمەدکەریم مەحموودی و سادق مەحی هەر بو تۆمەتە لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە