بەندکراوێکی کورد لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو و بڕیار بوو ئەمڕۆ حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لەسێدارە نەدرا.

٢٧ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٩:١٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو و بڕیار بوو ئەمڕۆ حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لەسێدارە نەدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیار بوو کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ١٧ی ژوئەنی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ”عرفان حەیدەریان“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ بکرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە دوایین چرکەکانی جێبەجێ کردنی حوکمەکە، بنەماڵەی کەسی کوژراو لە ئارمان خۆش بوون و هەربۆیە حوکمی سێدارەی ناوبراو جێبەجێ نەکراوە.

عرفان  کە ئێستا تەمەنی ٢٧ ساڵە، ١٠ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی " ئارمان زارعی“ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە