بەندکراوێکی ئیلامی لێوەکانی دووریەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە مانی لە خواردن گرتووە و لێوەکانی دووریەتەوە.

٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٣٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە مانی لە خواردن گرتووە و لێوەکانی دووریەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هادی ڕوستەمی، بەندکراوی خەڵکی ئیلام لە ڕۆژی چوارشەممە (٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٩)، بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی لێوەکانی خۆی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

هادی ڕوستەمی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە ناڕوون بوونی چارەنووسی لە بەندیخانەی ئورمیە مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو بەندکراوە کە خەڵکی ئیلامە، ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی ”دزی چەکدارانە“ دەستبەسەر و لەوکاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە