بەندکراوێکی ئیلامی لە سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی ئیلام کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای ئەوەی بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆشبوون، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢١:٤٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی ئیلام کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای ئەوەی بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆشبوون، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ” ی . م“ کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە نێوبژیوانی پیاوەماقووڵ و ڕیش سپییەکانی ئیلام توانی ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە بە دەست بێنێت و حوکمەکەی هەڵبوەشێتەوە.

ئەو هاووڵاتییە ئیلامییە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و لەوکاتەوە تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراوە.

هەواڵدەرییە خۆجێیەکان لەوبارەوە ڕایانگەیاندووە کە کەیسی ناوبراو بە مەبەستی جێبەجێ کردن ئامادە کراوە و دوای ئەوەی بنەماڵەی کوژراوەکە لێی خۆشبوون، لە دوا ساتەکاندا لە پەتی سێدارە ڕزگاری بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە