بەندیخانەی سنە شوێنێک بۆ گیرۆدەبوونی لاوان بە ماددە سڕکەرەکان

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی سنە لە ڕێگەی کەسانی نزیک لە خۆیانەوە، هەوڵی بڵاو کردنەوەی مادە هۆشبەرەکان لە بەشی لاوانی بەندیخانەی ئەو شارە دەدەن.

٣١ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٨

 

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی سنە لە ڕێگەی کەسانی نزیک لە خۆیانەوە، هەوڵی بڵاو کردنەوەی مادە هۆشبەرەکان لە بەشی لاوانی بەندیخانەی ئەو شارە دەدەن.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی سنە، بەرپرسانی بەندیخانەی سنە، لە ڕێگەی کەسانی نزیک لە خۆیانەوە، هەوڵی بڵاوکردنەی مادە هۆشبەرەکان لە بەندی ٢ی ئەو بەندیخانە کە تایبەتی لاوانە دەدەن.

ئەو سەرچاوە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بەندکراوانی بەندەکانی دیکە دەیان جار بە نیسبەت ئەم هەوڵەی بەرپرسانەوە هۆشداریان داوە، بەڵام لە وڵامدا وتراوە کە ئێوە کارتان نەبێت.

یەکێک لە بەندکراوەکان لەمبارە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو زیاتر لە بیست بەندکراوی لاو و مێرمنداڵ لە بەندی ٢ی بەندیخانەی سنە، لەم ڕێگەوە تووشی مادە هۆشبەرەکان بوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە