بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دڵۆپە دەکات

هەنگاو: بە هاتنی وەرزی باران و بارینەکانی ئەوم دواییانەی شاری ئورمیە، بینای بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە دڵۆپە دەکات.

٣٠ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٥:٢٠

 

هەنگاو: بە هاتنی وەرزی باران و بارینەکانی ئەوم دواییانەی شاری ئورمیە، بینای بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە دڵۆپە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی بارینی باران لە ئورمیە، بینای بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە تایبەت بەندی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بدڵۆپە دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بەرپرسانی بەندیخانە چەندین جار بەڵێنیان داوە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.

ئەو سەرچاوەیە وتی بەندکراوەکان ناچارن کە بە نۆرە و هەر کاتژمێر جارێک ئەو تەشتە ئاوانەی کە بە هۆی دڵۆپەی بارانەوە پڕ بوون، بڕێژین.

ئەو دڵۆپانە بوونەتە هۆی تەڕبوونی زەوی و شێدار بوونی ژوورەکان و هاوکات دەنگی دڵۆپەکانیش خەو و خۆراکی لە بەندکراوەکان ئەستاندووە.

نزیکەی ٧٠ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە زۆرینەیان کوردن لە بەندی زندانیانی سیاسی و مەزهەبی ئورمیە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە