بەندیخانەی ئورمیە، چوار ژنی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

هەنگاو: شەپۆلی دووهەمی پەتای کۆرۆنا لە بەنی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە سەری هەڵداوە و لانیکەم چوار ژنی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەندی ١ی ب

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٨:٠٦


هەنگاو: شەپۆلی دووهەمی پەتای کۆرۆنا لە بەنی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە سەری هەڵداوە و لانیکەم چوار ژنی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەندی ١ی بەشی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە قەرەنتینە کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار ژنی دیکە لە بەندی یەکی بەشی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە بەناوەکانی موحەبەت مەحموودی، سیمین سەیدی، فاتمە میرابی و دونیا پیری تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بە بێ ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی پزیشکییان پێ بکەن، لە ناو ژوورێک ڕایانیان گرتووە.


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەو چوار بەندکراوە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست و تۆمەتی پەیەوەندیدار بە ماددەسڕکەرەکان دەستبەسەر کراون.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە بەندی ١ی بەشێ ژنانی بەندیخانەی ئورمیە کە ٢٤ ژنی تێدا ڕاگیراوە بە تەواوەتی قەرەنتینە کراون.


لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە بەندکراوانی بەندی ١ی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی ”ناهید خوداکەرەمی“ کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە، بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.


ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلێوە (٣٥ی مارس) بەندکراوێکی دیکەی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی ”فاتیمە عەلیزادە“ تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دابوو کە مانگرتنی زیاتر لە ٢٠٠ بەندکراوی ژنی ئەو بەندیخانەیەی لێکەوتەوە.
 
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە