بەهائەدین عەباس زادە بۆ بەندیخانەی بانە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە کە سەرەتایی پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٢:١٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە کە سەرەتایی پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، بەهائەدین عەباس زادە خەڵکی بانە دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەگەی ئیدارەی ئیتلاعات و کۆتایی هاتن بە لێپرسینەوەکەی، گوازرایەوە بەندیخانەی شاری بانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ئەو بەندکراوە بە دانانی بارمەتی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت.

بەهائەدین عەباسزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠١٩) ، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە