بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز زیاتر لە ١٠ کەس دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕبردوودا زیاتر لە ١٠ کەس لە شارەکانی مەریوان، سنە و سەقز بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت

٢ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٣:٢٠

 

هەنگاو: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕبردوودا زیاتر لە ١٠ کەس لە شارەکانی مەریوان، سنە و سەقز بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢ی خاکەلیوەی ٢٧٢١ (٢٢ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی نێ و به شکاندنی دەر و پەنجەرەی چەند خانوو بە شێوەی نایاسایی چوونەتە نیو ماڵەکان و ماڵەکانیان پشکنیوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە “نێ” ڕایگەیاند کە چەندین هاووڵاتی دەستبەسەر کراون، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بە ناوەکانی “سەلمان ئەفرا” بەندکراوی سیاسی پێشوو و "سەیوان پەرتەو" بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون وئەگەری زۆر ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان بەرز بێتەوە.

هاووڵاتییەکی خەڵکی نێ لەو پەیوەندییەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ڕۆژی سێشممە چەند کەسی خەڵکی نێ بانگی ناوەندە ئەمنییەکانی مەریوان کراون و داوایان لێکراوە کە کوڕەکانیان خۆتان ڕادەست بکەن.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە و هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی نەورۆز، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “سەرۆک ئەبولقاسمی” هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە سەقزەوە گەیشتووە، لانیکەم ٩ هاووڵاتی بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی “قەڵا کۆن” لەلانەین ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە