بەهۆی دژایەتی لەگەڵ زەماوەندیان، کچ و کوڕێکی پیرانشاری خۆیان کوشت

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار بە هۆی دژایەتی بنەماڵەکەی لەگەڵ زەماوەندی لەگەڵ کوڕێک کە خۆیشی ویستووە و دوای خۆکوشتنی کوڕەکە، ئەویش.

٤ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٠:١٧

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار بە هۆی دژایەتی بنەماڵەکەی لەگەڵ زەماوەندی لەگەڵ کوڕێک کە خۆیشی ویستووە و دوای خۆکوشتنی کوڕەکە، ئەویش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٨/ ٢٤ی مەی ٢٠١٩)، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی ”فایزە حەمزەپوور“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، فایزە تەمەنی ١٤ ساڵ بووە و بە هۆی دژایەتی بنەماڵەکەی لەگەڵ زەماوەندی ناوبراو لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشی ویستووە، خۆی هەڵواسیوە.

ئەو کوڕەش بە ناوی ”س.ع“ کە فایزە خۆشی ویستبوو، سێ مانگ پێش هەر بەو هۆیەوە خۆی هەڵواسیبوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە