بەهۆی وەرگەرڕانی تراکتۆرێکەوە جووتیارێک گیانی لە دەست دا

هەنگاو: وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە شاری چەرداولی پارێزگای ئیلام گیان لە دەستدانی جووتیارێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.

٢٩ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٣٨

 

هەنگاو: وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە شاری چەرداولی پارێزگای ئیلام گیان لە دەستدانی جووتیارێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٧ی سێپتامبری ٢٠١٩)، تراکتۆرێک لە نزیک گوندی ئاسمان ئاوای شاری چەرداول وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی کە جووتیارێک بووە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنیری هەنگاو لە چەرداول ناسنامەی ئە وجووتیارەی کە گیانی لە دەست داوە "عەلی مەهدەوی نیا" ڕاگەیاندووە.

سەرۆکی ئیدارەی پۆلیسی ئیلام لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە سەرنشینێکی دیکەی تراکتۆرەکە بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاوەدێرێی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە